zagros news agency

وه‌زیری ئه‌وقاف: بڕیارماندا بەگەڕانەوەی سەرجەم حاجیانی کوردستان بەڕێگەی وشکانی

 

وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند، دوای گفتوگۆیەکی بەردەوام و بۆ دڵنیابوون لەپاراستنی ئێوە  بڕیارماندا بەگەڕانەوەی سەرجەم حاجیانی کوردستان بەڕێگەی وشکانی، وتیشی، ، پڕۆسەی گەڕانەوە لەبەرەبەیانی ١٤ ی حوزەیران دەسپێدەکات تاوەکو سەرجەم حاجیان دەگەنەوە کوردستان بەردەوام  دەبێت.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی:

بەناوی خوای گەورە

بۆحاجیانی بەڕێزو خۆشەویستی  هەرێمی کوردستان لە وڵاتی عەرەبستانی سعودیە،ئێمە بەپەڕۆشەوە چاودێری ئێوەی ئازیز دەکەین، لەم دۆخە لەناکاوەی ڕویداوەوو فرۆکەخانەکانی ناوچەکە داخراون، لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراق و وڵاتی سعودیە لەسەر ھێڵین بۆ گەراندەنەوەی ئێوەی ئازیز بەسەلامەتی بۆ کوردستان، لەئێستاداو دوای گفتوگۆیەکی بەردەوام و بۆ دڵنیابوون لەپاراستنی ئێوە  بڕیارماندا بەگەڕانەوەی سەرجەم حاجیانی کوردستان بەڕێگەی وشکانی، پڕۆسەی گەڕانەوە لەبەرەبەیانی ١٤ ی حوزەیران دەسپێدەکات تاوەکو سەرجەم حاجیان دەگەنەوە کوردستان بەردەوام  دەبێت، بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە بەدواداچوونی ئەم پرۆسەیەو ولە خەمی گەڕانەوەی ئێوەدایە بە سەلامەتی .

 

د. پشتیوان سادق

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكی ئه‌نه‌كه‌سه‌ بۆ ئاژانسی زاگرۆس باس له‌ كاردانه‌وه‌ی سه‌رۆكی سوریا ده‌كات كاتێك وێنه‌ی بارزانی نه‌مر له‌سه‌ر سینگی بووه‌

سەڵاح

بەیاننامەی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کرێی خوێندنەوە

سەڵاح

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران كۆبووه‌وه‌

دڵشاد