وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بڕیاری داوە کە تاقیکردنەوەکان هەفتەیەک دوابخرێت، بۆیە لە کاتی نەبوونی تاقیکردنەوەکان پێویست ناکات کە هێڵی ئینتەرنێت ببڕدرێت.
وتیشی، ئێمەوە وەکو وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایدەگەیەنین هەر کات خشتەی نوێی تاقیکردنەوەکان بڵاوکرایەوە، ئەوا بەپێی خشتەکە و تەنها لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی لەو کاتەی کە بڕیاردراوە هێڵی ئینتەرنێت ببڕدرێت.

