zagros news agency

ئوردن و لوبنان ئاسمانی وڵاتەکەیان بەڕووی گەشتەکاندا کردەوە

 

دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی ئوردن ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاسمانی ئوردن بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاری دەستەی ڕێکخستنی فڕۆکەوانی مەدەنی ئوردن، هەیسەم مستۆ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، 14ـی حوزەیرانی 2025، ئاسمانی ئوردن بەڕووی هاتوچۆی فڕۆکەوانی مەدەنیدا لە کاتژمێر 7:30 بە کاتی وڵاتەکەی کراوەتەوە.

دوێنی هەینی گەشتە ئاسمانییەکانی ئوردن و زۆرینەی وڵاتانی ناوچەکە بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕاگیرا.

هەر ئەمڕۆ شەممە، لوبنانیش ڕایگەیاند، ئاسمانی وڵاتەکەیان بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کردەوە،

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی شاهانەی ئوردن و سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕێگرییان لە ژمارەیەک مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرد کە چوونەتە ناو ئاسمانی وڵاتەکەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئوردنی، پێترا، لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی بەرپرسیار لە فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئوردن بڵاوی کردەوە، “فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی شاهانەی ئوردن کاردەکەن بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکە و ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتیانی.”

ڕوونیشی کردەوە، هێزە چەکدارەکانی ئوردن بەبەردەوامی کاردەکەن بۆ پاراستنی سنوورەکانی وڵات لە ڕێگەی وشکانی و دەریایی و ئاسمانییەوە و لە هیچ دۆخێکدا ڕێگە بە هیچ پێشێلکارییەکی ئاسمانی ئوردن نادەن، داواش لە هاووڵاتیان دەکات دەنگۆ و چیرۆک بڵاونەکەنەوە کە ببێتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ و ئاژاوە، زانیاری تەنها لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەیان کەس لە شەڕی نێوان هیندستان و پاکستان کوژراون

سەڵاح

ئەمریکا سزای نوێی بە سەر کەس و کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار بە نەوتی ئێراندا سەپاند

سەڵاح

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

سەڵاح