zagros news agency

فواد حوسێن : فشارێکی زۆر لەسەر عێراق هەیە بۆ ئەوەی پەلکێشی ناو جەنگەکەی بکەن

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، عێراق دژی درێژەکێشان و فراوانبوونی جەنگە لە ناوچەکەدا، بەڵام ئاشکرای کرد، فشارێکی زۆر لەسەر عێراق هەیە بۆ ئەوەی پەلکێشی ناو جەنگەکەی بکەن.

گوتیشی: عێراق بەهۆی ئەم ئاڵۆزییانەوە نزیکەی 200 کوژراوی هەبووە و زیانی ماددی زۆری بەرکەوتووە، هەروەها لە سەرەتای جەنگەکەوە هەناردەکردنی نەوت وەستاوە.

سەبارەت بە چەکدارەکان، وەزیری دەرەوە ئاماژەی بەوە کرد، هەوڵەکان بۆ ئەوەی چەک تەنیا لەدەستی دەوڵەتدا بێت بەردەوامە. رایگەیاند،  سێ گرووپی چەکدار بە کردەیی دەستیان کردووە بە رادەستکردنی چەکەکانیان، بەڵام هێشتا هەڵوێستی “کەتائیبی حزبوڵڵا و بزووتنەوەی نوجەبا” بۆ رادەستکردنی چەک یەکلایی نەبووەتەوە.

فوئاد حوسێن جەختی کردەوە، عێراق دەیەوێت باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو هەبێت و هەر هێرشێک بکرێتە سەریان سەرکۆنەی دەکەن. گوتیشی: بەغدا ئامادەیە بۆ هاوکاریی ئەمنی و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا.

لە دوای 28ـی شوبات و دەستپێکی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراقەوە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا. لە چەند ناوچەیەک لەوانەش هەرێمی کوردستان وڵاتانی ناوچەکە کراونەتە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرهاد ئەتروشی: بەشداری لە دانیشتنی دەنگدان بە حکومەتەکەی عەلی زەیدی دەکەین

دڵشاد

نرخی دراوی ئێران لە دابەزیندا گەیشته ئەوپەڕی خۆی

سەڵاح

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 7

hakar herki