zagros news agency

كۆبوونه‌وه‌كانی ئەنجومەنی وەزیرانی راگەیاندنی وڵاتانی عەرەبی له بەغدا دواخرا

 

دەستەی پەیوەندی و راگەیاندنی عێراق دواخستنی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزاریی راگەیاندنی عەرەبی و دەستەی کارگێڕی و لیژنەی هەمیشەیی راگەیاندنی عەرەبی راگەیاند کە بڕیاربوو لە 16 تا 18ی حوزەیران لە بەغدا بەڕێوەبچێت.

ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیاری دواخستنی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمینداریەتی گشتیی کۆمکاری عەرەبی دراوە، بەهۆی ئەو باری نائاساییەی ناوچەکە کە کاریگەری لەسەر هاتوچۆی ئاسمانی هەبووە و رێگری لە گەیشتن ژمارەیەک شاندی بەشداربوو لە کۆبوونەوەکاندا کردووە.

راشیگەیاند، هەموو ئامادەکارییە پێویستەکان بۆ رێکخستنی ئەو کۆبوونەوانە تەواو بووە و هەوڵی زۆر دراوە بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی ئەم کۆبوونەوەیه بەپێی بەرزترین ستانداردەکان.

روونیشی کردەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا وادەی نوێی کۆبوونەوەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دیاری دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لەبازارەکانی کوردستان

سەڵاح

د.ڤیان سلێمان بۆ زاگرۆس: پارتی به‌ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی تادێت به‌هێزتر ده‌بێت

سەڵاح

واشنتن هەڕەشەی بلۆککردنی داهاتی نەوتی عێراق دەکات

یاسین