ئهمڕۆ شەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگهیاند، سنوورەكان كراوەن و ئالوگۆڕیی بازرگانی بەردەوامە، هیچ كێشەیەك نییە و پێویست بە دڵەڕاوكێ ناكات، جگە لەوە لە كۆگا بارزگانییەكان و كۆگاكانی دیكەش، خۆراكی زۆر هەیە و بەشی ماوەیەكی زۆر دەكات.
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەش دا “هەرێمی كوردستان لە شەڕی ئیسرائیل و ئێران تێوەنەگلاوە و هیچ گرفتێكی نییە.”

