ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

روونکردنەوە لەبارەی زەکاتەوە دەدرێت

 

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای سه‌ر به‌ یه‌كێتیی زانایانی ئایینیی كوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كات تیایدا واجب ده‌بێت، بریتییه لە‌ (دوو ملیۆن و 100 هەزار دینار)ی عیراقی، بەو مەرجەی، ساڵی به‌سه‌ردا سووڕابێته‌وه‌، دەبێت بۆ هه‌ر ملیۆنێك 25 هەزار دینار ‌زه‌كات به‌ هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تان بدات.”

ساڵی رابردوو دەركردنی زەكات لەسەر (حەوت ملیۆن و 200 هەزار دینار) بوو.

سه‌رفیتره‌ و فیدیه‌ی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ، كە لە لایەن یەكێتیی زانایان دیار كراوە، ڕێژه‌ی سه‌رفیتره‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك له‌ ئه‌مساڵدا به ‌لایه‌نی كه‌م (دووهه‌زار و 500 دینار) ده‌بێت و ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوونه‌بوون بۆ هه‌ر ڕۆژێك( دوو هه‌زار و 500 دینار)ده‌بێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتانیاهۆ لە دادگەی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌ر‌ال ڤاول ده‌كات

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى

یاسین