zagros news agency

نرخی نەوت کەمێک بەرزبویەوە

 

لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانى ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکتری، نرخى نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش  نرخەکەیان کەمێک بەرزبونەوەی تۆمار کردوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 74 دۆلار و 57 سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی زیاتر لە 30 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 73 دۆلار 48 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 50 سەنت بەرزبوەتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیرێکی ژاپۆن بەهۆی وەرگرتنی ‘برنج’ بە دیاری دەستی لەکارکێشایەوە

سەڵاح

ئەڵمانیا ئاماری تاوانەكانی جامی یۆرۆی 2024ـی راگەیاند

سەڵاح

پێکانێکی کارەساتبار یاریەکەی بایرن و پاریس پانجێرمانی کردە شیوەن و گریان

یاسین