zagros news agency

تومەنی ئێرانی سەدا 13 بەهای خۆی لەدەستدا

 

لەدوای سەرهەڵدانی شەڕ و ململانێ لەنێوان ئێران و ئیسرائیل، نرخی تومەن بەشێوەیەکی بەرچاو بەهاکەی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەگوتەی بازرگانانی دراو و خاوەن نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، تومەنی ئێرانی نزیکەی 13.6%ی بەهای خۆی بەرامبەر بە دۆلار لەدەستداوە.

سکای نیوزی عەرەبی بڵاوی کردووەتەوە، ئەو سەکۆ سەرەکیانەی کە بە شێوەیەکی ئاسایی جوڵەی وردی نرخەکانی ئاڵوگۆڕی دراو پیشان دەدەن “لە ژێر سانسۆردان”.

بازرگانانی دراو دەڵێن دەسەڵاتداران بەهۆی نیگەرانیان لە دۆخی ئابووری دەستوەردانیان لە بازاڕ کردووە، ئاماژە بەوەشدراوە، لە بازاڕی ڕەشدا، ئێستا بەهای یەک یۆرۆ زیاتر لە 100 هەزار تومەنە.

تومەنی ئێرانی بەهۆی گەماڕۆ ئابوورییەکانی چەند ساڵی ڕابردوو بەهای خۆی لەدەستداوە، ئێستاش بەهۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە و نەبوونی متمانە بە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی، بەهاکەی زیاتر دابەزییووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لەگەڵ زێلێنسکی کۆدەبێتەوە

سەڵاح

کەشناسی : لە هەندێ کات بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەی هەیە

یاسین

لە ئەمریکا ناوی چوار هەزار توشبووی ئاولەی مەیموونی تۆمار کراوە

سەڵاح