zagros news agency

ئیسرائیل، هێرشی بۆ سەر باشووری لوبنانیش دەست پێکرد

 

كه‌ناڵی (روسیا الیوم) بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ تۆپخانه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند شوێنێكیان له‌ باشووری لوبنان بۆردومان كرد.

ئاشكرا كراوه‌ كه‌ تۆپخانه‌كانی ئیسرائیل باكووری ته‌له‌ عوێزه‌ له‌ كه‌رتی رۆژهه‌ڵاتی باشووری لوبنان و هه‌روه‌ها هه‌ردوو شارۆچكه‌ی تیبه‌ و عدیسه‌ی هه‌ر له‌ باشووری لوبنان بۆردومان كرد و ئێستاش فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئیسرائیلی به‌سه‌ر ئاسمانیی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕینه‌وه‌.

كه‌ناڵه‌كه‌ له‌ زاری په‌یامنێره‌كه‌یانه‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئیسرائیل به‌ كۆنكرێت ڕێگه‌ی نێوان هه‌ردوو شارۆچكه‌ی حولا‌ و مه‌ركه‌با له‌ باشووری لوبنان داخست.

له لایه‌كی تره‌وه‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیلی له‌ شارۆچكه‌ی حولا خرایه‌ خواره‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان ئیسرائیل و ئێران به‌رپا بووه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە دژە تیرۆری کوردستان

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووە

یاسین

مەجلیسی ئێران دەنگی به‌ هەموو وزیرانی پێشنیارکراوی پزشکیان دا

سەڵاح