zagros news agency

ڕۆیتەرز: ئێران دانوستانی ئاگربەستی لەگەڵ ئیسرائیل ڕەتکردووەتەوە

 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، ئێران داوایەکی بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەسەر ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، لە کاتێکدا وڵاتەکەی لەژێر هێرشدایە، ناچێتە ناو هیچ گفتوگۆیەکەوە.

بەپێی هەمان ڕاپۆرت، وڵاتانی قەتەر و عومان هەوڵیان داوە وەک ناوبژیوان ڕۆڵ بگێڕن بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەنێوان تاران و تەلئەبیب بەمەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکان.

سەرچاوەکە بە ڕۆیتەرزی گوتووە، بەرپرسانی ئێرانی بە ناوبژیوانەکانیان ڕاگەیاندووە کە تەنیا دوای وەڵامدانەوەی تەواوەتی بە هێرشەکانی ئیسرائیل، ئامادەی “دانوستانی ڕاستەقینە” دەبن.

تاکوو ئێستا، هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لە ئێراندا ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە و حکوومەتی ئێرانیش هیچ لێدوانێکی لەمبارەیەوە نەداوە. ئەم هەوڵانەی ناوبژیوانی لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل دوای هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق و وەڵامدانەوەی ئێران گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.

هەواڵی پەیوەندیدار

كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بانگەوازێک ئاراستەی کوردستانیانی دیاسپۆرا دەکات

یاسین

‎پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ ڕای گشتی

گوران

ئیمارات نێوەندگیری لەنێوان سووریا و ئیسرائیلدا دەکات

یاسین