zagros news agency

هۆشداری لە وشکەساڵییەکی بێوێنه له عێراق دەدرێت

 

گۆڤاری “فۆربس” هۆشداری دەدات لە وشکەساڵییەکی بێ وێنه له عێراق و ناوچەکەی گرتووەتەوە کە مەترسییەکی گەورەیە بۆ کشتوکاڵ، ژیان و سەقامگیری کۆمەڵایەتی.

بەگوێرەی راپۆرتی گۆڤاری فۆربس، ئاوی عێراق کە پشت بە دیجلە و فورات دەبەستێت، ئێستا رووبەڕووی قەیرانێکی ئاوی بێوێنە بووەتەوە، چونکە یەدەگی ئاو بۆ 10 ملیار مەتر سێجا کەمبووەتەوە کە نیوەی پێویستی هاوینە (١٨ ملیار) و کەمترە لە ٢٠ ملیاری ساڵی پار.

له راپۆرتەکەدا هاتووه هۆکارەکان بریتین لە کەمی بەردانەوەی ئاوی رووبارەکان بەهۆی بەنداوەکانی تورکیا و ئێران، کەمی باران و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.

خراپ بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکانیش قەیرانەکەی قووڵتر کردووە، هەرچەنده عێراق بە دیپلۆماسیەتەوە لەگەڵ تورکیا رێککەوتنێکی 10 ساڵەی واژۆ کردووە بۆ بەڕێوەبردنی ئاو و پرۆژەیەکی 39 ملیۆن دۆلاریی لەگەڵ “فاو” دەستپێکردووە بۆ بەهێزکردنی کشتوکاڵ لە کەربەلا، نەجەف و موساننا، کە کەوتوونەته بەر کاریگەریی توندی وشکەساڵی.

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆی سالدانا دەبێتە پڕداهاتترین خانمە ئەکتەر لە مێژوودا

ART

لە رووداوێکی هاتووچۆدا 11کەس بوونە قوربانی

یاسین

سەرچاوەیەک وردەکاریی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

سەڵاح