zagros news agency

هۆکاری گەڕانەوەی شێرپەنجەی مەمک پاش چەندین ساڵ دیاری کرا

زۆربەی دەرمانەکانی چارەسەری کیمیایی ئەو خانانە دەکەنە ئامانج بە خێرایی دابەش دەبن، بەڵام خانە شێرپەنجەییە خەوتووەکان بە ڕاگرتنی دابەشبوونی خۆیان دەتوانن لە نێو گرێدا بمێننەوە، لە چارەسەر ڕزگاریان بێت و دواتر نەخۆشییەکە سەری لێ هەڵبداتەوە.
توێژەرانی ئەنجومەنی توێژینەوەی پزیشکیی بەریتانیا، کۆلێژی ئیمپریال و زانکۆی کۆلێجی لەندەن نەخشەیەکی وردی خانەکانی گرێی شێرپەنجەی مەمکیان کێشا و کۆمەڵێک خانەی متبوویان دۆزییەوە لە دۆخی خەوی زستانەدا دەمێننەوە.
دکتۆر ئەلێکسیس بار، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە گوتی: «خانە شێرپەنجەییە متبووەکان زۆر مەترسیدارن؛ لە چارەسەری کیمیایی خۆیان دەشارنەوە و دواتر دەتوانن چالاک ببنەوە و دابەشبوونی خانەکان دەست پێ بکەنەوە.»
بە گوێرەی توێژینەوەکە، بەهۆی گەشەی خێرای گرێ و کەمیی گەیشتنی خوێن و خۆراک، هەندێک لە خانەکان لە وەڵامی ئەم تەنگژەیەدا چالاکیی خۆیان تا ڕەخسانی دەرفەتی گونجاو ڕادەگرن. هەروەها دەرکەوت خانە خەوتووەکان لە نێو خانە بەرگرییەکان (ماکرۆفاجەکان) و خانەکانی بەستەرەشانەدا دەورە دراون و وەک قەڵغانێکی پارێزەر لە بەرانبەر دەرمانەکاندا دەیانپارێزن.
ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیە دەریدەخات چارەسەرەکانی داهاتوو دەبێت هاوکات لەگەڵ خانە خێراکان، خانە خەوتووەکان و ژینگەی دەوروبەریشیان بکەنە ئامانج، تا پێش بە گەڕانەوەی نەخۆشییەکە بگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشە خۆراکی مانگی رەمەزان دابەش دەکرێت

یاسین

ئێران کەسێکی بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل” لە سێدارە دا

یاسین

بزانه له قۆناغی یەکەمی گەورەترین هەڵمەتی ڕاوەدووڕانی گەندەڵی لە عێراق چەند کەس دەستگیر کران

سەڵاح