ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق سەبارەت به دۆخی ناوچەکه دانیشتنی نائاسایی ئەنجام دا و له کۆتایی دانیشتنەکه راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوه:
له راگەیەندراوەکەدا پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: گەلی عێراق له هێرشەکانی ئیسرائیل پشتیوانی له گەلی ئێران دەکات.
پەرلەمانی عێراق جەختی کردەوه: پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق و بەکارهێنانی بۆ دەستدرێژی بۆ سەر دراوسێکان بەتوندی رەتدەکەینەوه.
پەرلەمان “پاڵپشتی خۆی بۆ هەوڵەکانی حکوومەت و رێوشوێنەکانی دژی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سەروەریی ئاسمانی عێراق دووپات کردەوه.”
پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند: پاڵپشتی له جووڵه دیپلۆماسییەکانی حکوومەت لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەکەین.
پەرلەمانی عێراق داوای کرد: پێویسته بەرامبەر هەر لێکەوتەیەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی یەکڕیزیی ناوخۆیی هەبێت.

