zagros news agency

هەر کۆمپانیایەک تاک لایەنانە گەشتی عومرە دەست پێ بکاتەوە سزا دەدرێت

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکوو ئێمە دەرگای پێشکەش کردن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە نەکەینەوە، نابێت گەشتەکانی عومرە دەست پێ بکەنەوە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی حوزەیرانی 2025، بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “هەروەکوو لە  11-5-2025، پێش دەستپێکی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ بە نووسراوی فەرمی هەموو کۆمپانیاکانی حەج و عومرەمان ئاگادار کردبووەوە کە تاوەکوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە دەرگای پێشکەشکردن بۆ کۆمپانیاکان نەکاتەوە بۆ وەرزی عومرە، هیچ کۆمپانییایەک بۆی نییە تاک لایەنانە وادەی دەستپێکردنی گەشتەکانی عومرە ڕابگەیێنێت.”

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاگاداری هەموو خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومرەی کوردستان کراوەتەوە، ئەوانەی مۆڵەتی فەرمییان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، نابێت بە هیچ شێوەیەک ڕیکلام و بانگەشە بۆ گەشتی عومرە بکەن تاوەکوو بە شێوەیەکی فەرمیی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان ڕادەگەینرێت.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، بە مەبەستی دەستپێکردنی پرۆسەی عومرەی ئەمساڵ بە پلانێکی توکمە و بە بەرنامەیەکی تازە و ڕێنمایی نوێ دەرگای پێشکەش کردن بە ڕووی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکەینەوە.

 

جەختیشی کردەوە، ئاگاداری کۆمپانیاکان دەکەینەوە خۆیان لە ڕێکلامکردن و دەستنیشانکردنی وادەی عومرە بەدوور بگرن، تاوەکوو ئێمە ڕایدەگەیەنین.. هەر کەس و کۆمپانیایەکیش سەرپێیچی بکات ئەوا ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی و کارگێڕی دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

ڕۆژنامەی تلەگراف: هێرشی مووشەکیی ئێران گەورەترین سیستمی بەرگریی تێکشکاند

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگە

یاسین