zagros news agency

ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە لە سۆشیاڵ میدیاوە دراوی ساختەی دەفرۆشت

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەرقاڵی ساغکردنەوە و فرۆشتنی دراوی ساختە بووە و چەندین هاووڵاتی فریوداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە: “دوای ئەنجامدانی بەدواداچوونی ورد لەلایەن تیمی تاوانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانرا تۆمەتبار ( م ، خ ، ر) دەستگیر بکرێت.”

سەبارەت بە شێوازی کارکردنی تۆمەتبارەکە، ئاسایش ئاماژەی بەوە کردووە کە ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەژمارێکی بەناوی (kingdolar28) دروستکردووە و ڕۆژانە بانگەشەی بۆ فرۆشتنی (دراوی ساختەی لیبی) کردووە، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک هاووڵاتی کەوتوونەتە داوی فێڵەکانییەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە لەلایەن ئەم تۆمەتبارەوە فریودراون یان سکاڵای یاساییان هەیە، سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ تۆمارکردنی سکاڵا.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاسایش هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان کە بە هیچ شێوەیەک مامەڵە بە دراوی ساختەوە نەکەن، چونکە کارێکی نایاسایی و قەدەغەکراوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بەیاننامەیەک لە تەندروستی هەولێرەوە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما

سەڵاح

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە ئور مێژووی پیاوسالاریی ڕەها بەتاڵ دەکاتەوە

ART

ژمارەی کوژراوانی غەززە له 36 هەزار و 200 کەس تێپەڕی

سەڵاح