zagros news agency

ئامۆزایەکی بەشار ئەسەد دەستگیر کرا

 

ئامۆزای بەشار ئەسەد، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییدا دەستگیر کر، یەکێكه‌ لە دیارترین بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەر و لەسەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دەستی لە تاوانی دیکەدا هەبووە.

ئه‌مڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕایگەیاند: دەزگای هەواڵگریی گشتی، بە هاوبەشیی دەزگا پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی ناوخۆ، توانیوویانە وەسیم ئەسەد، لە ئۆپەراسیۆنێکی تۆکمەدا لەڕێگەی تیمێکی ئەرکە تایبەتەکان دەستگیر بکەن.

وەزارەتی ناوخۆی سوریا، وێنەی وەسیم ئەسەدی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیووە، ئەو ئۆپەراسیۆنە لەچوارچێوەی پابەندبوونی دەوڵەتە بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو و دەستگیرکردنی داواکراوان و بەدیهێنانی دادپەروەری بەبێ جیاوازی.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ساڵی 2023، وەسیم ئەسەدی خستە نێو لیستی سزاکانی بۆ سەر ئەو سەرکردانەی سەربازیی نین، بەڵام پشتگیریی سوپای ئەسەدیان کردووە و دەستییان هەبووە لە بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەر، لەوانەش حەبی کەپتاگۆن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشتیەکی دیکە لە دەریای سەروو کەوتە بەر هێرشی حووسییان

سەڵاح

هەولێر لە پێشوازی سەری ساڵی نوێ

سەڵاح

راوێژکاری سوودانی: جەنگی فنزوێلا بازاڕی نەوت دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە

سەڵاح