zagros news agency

خاچی سوور هۆشداری لە هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران دەدات

 

یەکشەممە، 22ـی حوزەیران، میریانا سپۆلیاریچ، سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور، دوای هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران، هۆشداری دا لەوەی پەرەسەندنی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، مەترسی ئەوە هەیە ببێتە هۆی جەنگێکی بێکۆتایی.

سەرۆکی لێژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “چڕکردنەوە و فراوانکردنی هێرشە سەربازییە گەورەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڕەشەی لەناوبردنی ناوچەکە و جیهان دەکات، شەڕەکە لێکەوتەی ترسناکی دەبێت.”

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستی ئێران، هاوکات ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زاناکانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.

لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی بە دەیان مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر  تەلئەڤیڤ و حەیفا و چەندن باڵەخانە و خانوو، بەو هۆیەوە خاپوور بوون. تائێستاش هێرشەکان بۆ سەر یەکتر بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران: تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکایە و ئامادەی سازشین

سەڵاح

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق: پێویستە ڕێگری لە ‌هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بکرێت

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تيى سوپاى عێراق كۆبووه‌وه‌

سەڵاح