zagros news agency

سوپای ئیسرائیل: هێرشمان کردووەتە سەر شەش فڕۆکەخانەی ئێران

 

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، هێرشی ئاسمانیان کردۆتە سەر شەش فڕۆکەخانەی ناوچەی جیاوازەکانی ئێران، لەوانە ناوچەکانی ناوەڕاست، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاسکرای کرد، ئەمڕۆ دووشەممە لە یازدەهەمین ڕۆژی شەڕدا هێرشیان کردووەتە سەر شوێنە سەربازییەکانی کرماشان لە ڕۆژاوای ئێران.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزی ئاسمانی هێرشی کردووەتە سەر ژێرخانە سەربازییەکانی ئێران لە کرماشان.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، سوپای ئیسرائیل باسی لەوەش کردووە، ئێران درێژە بە هێرشە مووشەکییەکانی بۆ سەر ئیسرائیل دەدات. دەشڵێت: جارێکی دیکە سیستەمی بەرگری جێگیرکرایەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی مەترسییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دارایی ئیسرائیل دەست لەکار دەکێشێتەوە

یاسین

ئەمەریکا سزا بەسەر 10 بەرپرسی سووریا دا دەسەپێنێت

سەڵاح

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت گەیشت

یاسین