بەغدا بەھۆی ئەوەی ئەمساڵ ڕێژەیەکی کەمی گەنمی جووتیاران وەردەگرێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە ئەو گەنمەی زیاد دەبێت ڕێژەکەی ھەر چەند بێت ھەمووی لە جووتیارانی ھەرێمی کوردستان وەربگرێت.
دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند :” ساڵانە حکومەتی عێراق ڕێژەیەکی کەمی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان وەردەگرێت و بەرھەمی گەنمی ھەرێمی کوردستانیش بەھۆی گرینگی دانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کەرتی کشتوکاڵ زۆر زیادی کردووە، بۆیە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام ھەوڵدەدات بۆ ئەوەی بەرھەمی گەنمی جووتیاران ساخبێتەوە.
دەشڵێ:” ئەمساڵیش بڕیاری داوە ھەرچی گەنمی جووتیاران ھەیە ئهوهی بەغدا وەریناگرێ لە ڕێگەی ھەردوو کۆمپانیای قەیوان و خۆشناو بەنرخێکی گونجاو وەریبگرێت، بەڵام گەنمی باش وەردەگرن ئەوەی بتواندرێت سوودی لێ وەربگیرێ.

