دووشەممە، 23-06-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند “بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە خۆکوژییە تیرۆریستییە دەکەم کە کرایە سەر کەنیسەی مار ئیلیاس لە دیمەشق. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم و هاوسۆزی هەموو زیانلێکەوتووانم.
پشتیوانیی بەهێزی خۆمان بۆ ئازادی بیروباوەڕ دووپات دەکەینەوە و بە هەموو شێوەیەکیش تیرۆر ڕەت دەکەینەوە و دژی دەوەستین.”


