zagros news agency

سه‌رۆكى پەرلەمانی ئێران: بۆ هەر هێرشێک ئامادەین، بەرنامە ئەتۆمییەکەش پێشده‌كه‌وێت

 

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی زیاتر لە جاران ئامادەکاری دەکات بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک.

“بە خێرایییەکی زیاتر لە پێشوو، پێشدەکەوێت”.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، بۆ ئاژانسی هەواڵی (مێهر)ى ئێرانی، گوتیشی: “بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە خێرایی زیاتر لە جاران پێشڕەوی دەکات”.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرۆکی ئەمریکا و هاوکارەکانی پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە هێرشەکه‌ى ئه‌مریكا، کۆتایی بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران هێناوە. ترامپ وتی هێرشەکان پێویستن بۆ ڕێگریکردن لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، شوێنە گرنگە ئەتۆمییەکان “بەتەواوی لەناوچوون”.

پاشان مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کاریگەریی ئەو لێدانانەی کە شەممەی ڕابردوو ئه‌نجام درا، دووپاتکردەوە. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “پۆلیتیکۆ” کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاوی کردەوە، گوتی: “زیانی بەرچاو و بنەڕەتی بە پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، کەوتووە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: نەوتی سپی بەسەر ملیۆنێک و 300 هەزار خێزان دابەش کراوە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح

هەولێر …. لە سەنتەری شار بنکەى تەندروستى ” قەڵات ” بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان و سوود وەرگرتنی هاونیشتیمانیان کرایەوە

یاسین