zagros news agency

له دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق پرسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن یەکلایی دەکرێتەوه

 

جێگری سەرۆکی لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جەواد یاساری دووپاتی کردەوە دانیشتنەکانی داهاتوو دوای کۆتایی هاتنی پشووی یاسادانان یەکلایی دەکەنەوە کە ئایا یاسای هەڵبژاردنەکان هەموار بکرێتەوە یان نا.

یاساری بە شەفەق نیوزی راگەیاند، “لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنە ئاساییەکانی خۆی بۆ خولی نوێی یاسادانان دەست پێدەکاتەوه و لەماوەی ئەو دانیشتنانەشدا ئەگەری هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان دیار دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کوتله سیاسییەکان و لایەنەکان هەندێک تێبینییان لەسەر ئەو یاسایەی ئێستا هەیە و هەوڵی هەموارکردنەوەی دەدەن، هەروەها هەندێک لایەن داوای هەموارکردنەوەی سیستەمی هەڵبژاردن و شێوازی ژماردنەوەی دەنگەکان بۆ کاندیدەکان و لیستەکان دەکەن.”

ئاشکراشی کرد: گفتوگۆی ئێستا لەسەر هەموارکردنەوەی یاساکە ئەوەیه کاریگەری لەسەر وادەی هەڵبژاردن نەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح

‎شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

گوران

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی (ئاژانسی هەواڵیی زاگرۆس)

یاسین