فەرەنسا پشتڕاستی کردەوە کە لە کاتی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، بە شێوەیەکی چالاکانە یارمەتیی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیلی داوە.
سباستیان لۆکۆرنۆ، وەزیری بەرگریی فەرەنسا، لە وتارێکیدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی، وردەکاریی بەشدارییەکەیانی ئاشکرا کرد و گوتی: “دەتوانم پشتڕاستی بکەمەوە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە کاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر ئیسرائیل، سوپای فەرەنسا بە بەکارهێنانی سیستەمی بەرگریی زەوی-بە-ئاسمان و فڕۆکەی جەنگیی ڕافایل، کەمتر لە ١٠ درۆنی ئێرانیی خستووەتە خوارەوە.”
بە گوتەی لۆکۆرنۆ، ئێران لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا نزیکەی ٤٠٠ مووشەکی بالیستیک و ١٠٠٠ درۆن (فڕۆکەی بێفڕۆکەوان)ی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە.

