zagros news agency

کۆمیسیۆن دەرگای خۆکاندیدکردن دادەخات

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ داخستنی خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی داخست.

سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن، عیماد جەمیل راگەیاند، “کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان خۆکاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی 2025 لە کۆتایی دەوامی فەرمی ئەمڕۆ داخست.”

عیماد جەمیل روونیشیکردەوە، “قۆناغی داهاتوو دوای داخستنی کاندیدەکان پرۆسەی جیاکردنەوەی ناوەکان و وردبینی دەبێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی لەلایەن چەند دەزگایەکی چاودێری ئەمنی و دادوەری و دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری و ئەوانی تر.”

بڕیارە رۆژی 11ـی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئەمەش لەکاتێکدایە ئامادەکارییە بەرفراوانەکان لەلایەن کۆمیسیۆن کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خه‌ڵاته‌کانی حه‌فتا و پێنجه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “بەرلیناله” دیاریکران

یاسین

ڕاوێژکاری زەیدی: حکومەت ڕێکاری گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی هێزی کڕینی دینار و کەمکردنەوەی هەڵاوسان

یاسین

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین