zagros news agency

پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسای “توندکردنی سزای سیخوڕی”ی پەسەند کرد

 

پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسایەکی نوێی پەسەند کرد کە بەپێی آن هەر جۆرە چالاکییەکی “هەواڵگری، سیخوڕی و ئۆپەراسیۆنی” بۆ ئیسرائیل یان “دەوڵەتە دوژمنکارەکان” بە تاوانی “افساد فی الارض” (گەندەڵی لەسەر زەوی) هەژمار دەکرێت، کە دەکرێت سزای لەسێدارەدانی بەدواوە بێت.
بەپێی ئەو یاسایەی کە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو (٢ی پووشپەڕ) پەسەند کرا، هەر کەسێک بە زانابوونەوە یارمەتیی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی ئەمنی، سەربازی، ئابووری، دارایی یان تەکنەلۆجی پێشکەش بکات بۆ بەهێزکردن و شەرعیەتدان بە ڕژێمی زایۆنی، بە سزای “افساد فی الارض” سزا دەدرێت.
ئامێرە پەیوەندییەکان: بەکارهێنان، کڕین، فرۆشتن یان هەڵگرتنی ئامرازی پەیوەندیی ئینتەرنێتیی بێ مۆڵەت وەک “ستارلینک” قەدەغەیە و سزای زیندانیی پلە شەش و دەستبەسەرداگرتنی ئامێرەکانی لەگەڵدایە. هاوردەکردن یان دابەشکردنی زیاتر لە ١٠ ئامێری لەو جۆرە، سزای زیندانیی پلە چواری هەیە.
چالاکیی میدیایی و سیاسی: هەر چالاکییەکی سیاسی، کولتووری، میدیایی یان پڕوپاگەندەیی کە ببێتە هۆی دروستکردنی ترس، دووبەرەکی یان زیانگەیاندن بە ئاسایشی نیشتمانی، بە تاوان دادەنرێت. هەروەها گەورەکردنەوەی زیانەکان، بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ، یان ناردنی فیلم و وێنە بۆ تۆڕە دژبەرەکان کە ببێتە هۆی لاوازکردنی ورەی گشتی، تاوانە.
کۆبوونەوەی نایاسایی: بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نایاسایی لە کاتی جەنگدا بە تاوانێکی نوێ هەژمار دەکرێت.
یەکێک لە خاڵە جێی سەرنجەکانی ئەم یاسایە ئەوەیە کە لە کاتی پەسەندکردنییەوە کاری پێدەکرێت و ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە پێشتر ئەو کارانەیان کردووە، مەگەر ئەوەی تاوانباران لە ماوەی سێ ڕۆژدا خۆیان بەدەستەوە بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشی یەکەمی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت

سەڵاح

موقتەدا سەدر: لەو خوێنڕێژییەی لە شەقامەكانی سووریا دەگوزەرێ بێهەڵوێست نابم

سەڵاح

به‌په‌له‌..په‌رله‌مانتارێكی پارتی پێشنیاری جێگیركردنی هێزی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌رگه‌ران ده‌كات

سەڵاح