نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە رۆژی پێشوتر نرخى هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش دابەزینی تۆمارکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 67 دۆلار و 63 سەنت لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشوتر نرخەکەی 14 سەنت دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 65 دۆلار 24 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشوتر نرخەکەی 24 سەنت دابەزیوە.

