zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 6/30 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە یان برێم کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، بیروڕا لەبارەی پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا .

تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ، لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی و سەقامگیریی ناوچەکە .

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو ژنە تیرۆریستە دەستگیر كرا كە بەرپرس بوو لە دروستكردنی جلوبەرگ بۆ چەكدارانی داعش

سەڵاح

کوڕی مەحموود عەباس سەرکردایەتیی بزووتنەوەی “فەتح”ی فەلەستین دەگرێتە ئەستۆ

یاسین

خامنەیی: کێشەکان لەگەڵ ئەمریکادا چارەسەر ناکرێن

یاسین