ئاگادارییەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە.
ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەکەینەوە، سبەی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٧/١ ، پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بۆیە دەرگای بانکەکان بەڕووی هاوڵاتیان دادەخرێت، تەنها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بە مەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی ٢۰۲٥ ، بۆ ئاگاداریتان.
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان.

