zagros news agency

ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان

هاووڵاتییانی بەڕێز، لەم کاتەی بارانبارینی بەخوڕ و بەفربارینە، زۆر بەوریاییەوە شۆفێری بکەن و ڕێنماییەکانی بەرگریی شارستانی جێبەجێ بکەن:

1- لە کاتی بارانی بەلێزمە، بە خێرایی شۆفێری مەکە بۆ پاراستنی گیانی خۆت و سەرنشینەکانت.
2- لەو شوێنانە دووربکەوە کە نزمایین و ئاوی لێ کۆبووەتەوە، تا دڵنیا نەبیتەوە لە ڕادەی قوڵی ئاوەکە، بە ئۆتۆمبێلەکەت پێیدا تێمەپەرە.
3- لە کاتی بەفرباریندا، بە وریاییەوە شۆفێری بکە، تا تووشی خلیسکانی ئۆتۆمبێل نەبیت.
4- لە کاتی گەشتکردندا بۆ ناو بەفر، لە شەقامە گشتییەکان دوورمەکەوە، سەردانی شوینە دوورە دەستەکان، سەرچیا و قەدپاڵی چیاکان مەکە.
5- لە کاتی چوونت بۆ ناوبەفر بە وریاییەوە ڕێ بکە، چاڵ و قوڵییەکان بە هۆی بەفرەوە دادەپۆشرێن و ناتوانیت بیانبینیت.
6- گرووپە شاخەوانییەکان لە کاتی کەشوهەوای بارانی بەلێزمە و بەفرباریندا، نابێت گەشت بۆ شوێنە بەرز و ناوچە شاخاوییەکان بکەن.
7- لە کاتی بوونی هەر ڕووداوێک لە هەر کاتێک و شوێنێکدا بن، دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 115 تیمی فریاگوزاریی بەرگریی شارستانی بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئینستاگرام ڕێکلامی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان لە هیندستان پیشان دەدات

گوران

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە دەکات

سەڵاح

نرخى نەوت دابەزینێکى دیکەى تۆمار کرد

سەڵاح