zagros news agency

ئێران: لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا ٩٣٥ هاووڵاتیی ئێرانی کوژراون

 

گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، بەپێی نوێترین ئامار، لە ئەنجامی شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ٩٣٥ هاووڵاتیی ئێرانی گیانیان لەدەست داوە، کە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەبوون.

ئەسغەر جەهانگیر، گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو هاووڵاتییە ئێرانییانەی لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان وڵاتەکەی و ئیسرائیلدا گیانیان لەدەست داوە، گەیشتووەتە ٩٣٥ کەس.

جەهانگیر ڕوونیشی کردەوە، بەپێی دوایین ئاماری پزیشکیی دادی ئێران، لەنێو کوژراوەکاندا ٣٨ منداڵ و ١٠٢ ژن هەن و ژمارەیەک لە ژنەکانیش دووگیان بوون.

ناوبراو ئاماری قوربانییانی سەربازی و مەدەنیی لێک جیا نەکردەوە و ئاشکرای نەکرد چەند کەس لە کوژراوەکان سەر بە هێزە چەکدارەکان بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆلاری زیاتر خرایە بازاڕ و بەهاکەی دابەزی

یاسین

حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیندراوێک لەبارەی مووچە بڵاودەکاتەوە

یاسین

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان

سەڵاح