zagros news agency

سه‌رچاوه‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانى له‌ سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕوونکردنەوەیەکى پێويستی بڵاو كرده‌وه‌

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:

پەیجێکى فه‌يسبووك بە ناوی (پۆلەتیک) پۆستيكى بە ناونیشانی (سەبری بارزانییە ناڕازییەکان کۆتایی هات) بڵاوکردۆتەوە. بە پێویستیمان زانی بۆ هەموو لایەکی ڕوون بکەینەوە کە سەرلەبەری ئەو نووسينه‌ لە ڕاستییەوە دوورە و هیچ بنەمایەکی بۆ نییە، تەنها هۆنینەوەیەکی گوماناوی و چەواشەکارانەیە و مەرامەکەشی ڕوونە.

هیوادارین کەناڵه‌كانى میدیا و سۆشیاڵمیدیا پابەندی بنەماکانی ڕاستگۆیی بن و ڕای گشتی بە هەواڵ و بابەتی بێ ئەرزش و بێ بنەماوە سەرقاڵ نەکەن.

 

 

سه‌رچاوه‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانى

له‌ سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان

2025/7/1

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆن 53 کاندید دووردەخاتەوه و 27 کاندیدیش دەگەڕێنێتەوە

یاسین

کەشناسی هەرێم : ئاسمان نیمچە هەوردەبێت لەگەل بوونی تۆزو خۆڵ

سەڵاح

ئێران هەڕەشەی بەکارهێنانی مووشەکی نوێ دەکات

سەڵاح