ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا لەگەڵ مەسعوود پزشكیان هاوتا ئێرانییەکەی، نیگه‌رانی توندی خۆی ده‌ربڕی له کردنه ئامانجی دامەزراوە مەدەنییەکان لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ژمارەیەک کەشتی له ناوچه‌كه‌دا.
ماکرۆن له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یداجەختی لەسەر گرنگی ئەو ئەرکە فرەنەتەوەییە کردەوە کە لەلایەن فەرەنسا و بەریتانیاوە ڕاگەیەندراوە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز کاتێک کێشەکان چارەسەر دەبن.
ماكڕۆن له تۆڕی ” ئێكس” ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو و ده‌ڵێت: به سەرۆک کۆماری ئێرانم راگه‌یاندووه كه ئەم دەرفەتە مێژووییه بقۆزنه‌وه كه هاتووه‌ته پیش بۆ ڕێككه‌وتن و وه‌ستانی جه‌نگ.
ده‌ڵێت، بەنیازم لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەبارەت بەم بابەتە قسە بکەم.
لای خۆیه‌وه مه‌سعوود پزیشكی‌یان لە وەڵامدا رایگه‌یاندووه: خۆشحاڵین کە سیاسه‌تی فەرەنسا لەسەر بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانه لە ڕێگەی گوتووێژەوە.
پزیشكی‌یان به ماكرۆنی راگه‌یاندووه: ئێران له‌گه‌ل چاره‌سه‌ری هه‌موو كیشه‌كانه، به‌ڵام جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه هەر دانوستانێک سەبارەت بە کردنەوەی تەواوەتی گەرووی هورمز پێویستی بە هەڵگرتنی ئەو گەمارۆی دەریاییە هەیە کە لەلایەن ئەمریکاوە سەپێنراوە.

