zagros news agency

ئەمەریکا هەناردەی چەک بۆ ئۆکرانیا ڕادەگرێت

 

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمەریکا ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا لە شەڕی بەرانبەر ڕووسیادا ڕادەگرێت.

ئانا کێلی، گوتەبێژی کۆشکی سپی بە ‘سی بی ئێس نیوز’ـی ڕاگەیاندووە، “بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە پێش هەموو شتێکەوە بێت بڕیارەکە دراوە، ئەمەش دوای پێداچوونەوەی وەزارەتی بەرگری بە پشتیوانییە سەربازییەکان و هاوکارییەکانی وڵاتەکەمان بۆ وڵاتانی دیکە لە سەرانسەری جیهان بووە.”

بەرپرسێکی ئەمەریکی بە هەمان سەرچاوەی ڕاگەیاندووە، ئەم هەنگاوە بەهۆی کەمبوونەوەی چەک و تەقەمەنی لە کۆگاکانی ئەمەریکاوە بووە.

ئیدارەی ترەمپ، ئەوەی پشتڕاست نەکردووەتەوە کە ڕاگرتنی هەناردەی چەک بۆ ئۆکرانیا، کام جۆر چەک دەگرێتەوە.

ئێلبریج کۆلبی، یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ سیاسەت، شەوی ڕابردوو لەوبارەوە گوتی: “وەزارەتی بەرگری بەردەوامە لە دابینکردنی بژاردەی بەهێز بۆ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ بەردەوامبوون لە هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا، ئەمەش یەکانگیرە لەگەڵ ئامانجەکەی کە کۆتایی بەم شەڕە سێساڵەیە بهێنێت.

دەشلێت: لە هەمان کاتدا، وەزارەتی بەرگری لێکۆڵینەوە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە دەکات و پارێزگاری لە هێزەکانی ئەمەریکا دەکات”.

لە دوای هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە شوباتی 2022، ئەمەریکا دەیان ملیار دۆلاری وەک هاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئۆکرانیا کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

واشنتن بودجەی سەربازیی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو مەرجدار دەکات؛ پێشمەرگه ناگرێتەوه

یاسین

بەهۆی بوومەلەرزەوە 25 کەس لە سووریا بریندار بوون

یاسین

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین