ئێران بۆ یەکەم جار ددانی بەوە دانا کە فڕۆکەکانی B-2 زیانێکی ئێجگار زۆریان بە بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ گەیاندووە.
عەباس عێراقچی لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ کەناڵی سی بی ئێس نیوز گووتی: ” لە ئێستدا کەس بە تەواوی نازانێت چی لە فۆردۆ ڕوویداوە، ئەوەی تا ئێستا دەیزانین ئەوەیە کە دامەزراوە، شوێنەکە و ئامێرەکان زیانێکی زۆر و قورسیان بەرکەوتووە.”

