ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا دەربارەی لویز سوارێزی ئۆرۆگوایی ئەستێرەی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی چەند زانیاریەکی نەبیستراوی خستە ڕوو،کە باسی داهاتووی سوارێزی کرد لەسەر مانەوەی یان ڕۆیشتنی لە یانە ئەمریکیەکەی ئەفسانە دەیڤد بێکهام.
ئاس ئەوەی ئاشکرا کردوە سوارێز هیچ ویستێکی مانەوەی نییە و دەیەوێت لەم ساڵدا یانەکە بەجێبـهـێـڵێـت و هۆکارەکەشی ئەو بارەی یانەکە هەیەتی و ئینتەر میامیش ویستی نوێ کردنەوەی بۆندەکەی نییە لەگەڵ سوارێزدا ئەمەش بەهۆی ئەو موچە بەرزەی هەیەتی،کە یەکێکە لەو یاریزانانەی خاوەنی زۆرترین موچەیە لە خولی ئەمریکی.
سوارێز کۆتایی پار ساڵ پەیوەندی کردوە بە ئینتەر مەیامی و خاوەنی 34 گۆڵە لەکۆی 62 یاری و دووەم گۆڵکاری مێژوویی ئەو یانەیە لەدوای لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی
بەپێ ئاسیش بێت سوارێزی 38 ساڵ دەیەوێت بگەرێتەوە خولی ئۆرۆگوایی و لەوێدا واز لەیاری کردن بێـنـێـت.
“سەرکار ڕێبوار”

