وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له راگهیهنراوێكدا دهنگۆیهك ڕهتدهكاتهوه کە گوایە شەوی رابردوو لە هەولێر بە درۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەر بە ئیسرائیل.
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، لە چەند میدیایەکی ئەلیکترۆنی فەرمی لە ئێران، وا بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە شەوی ڕابردوو لە هەولێر بە درۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەر بە ئیسرائیل.
وەزارەتی ناوخۆ دهڵێت، هەموو ئەو هەواڵانە چەواشەکارین و دوورن لە ڕاستی، نە بنکەی ئیسرائیلی لە کوردستان هەیه و نە ئۆپەراسیۆنێكی لهم شێوهیهش ئهنجام دراوه.
ههروهها گوتوویهتی، شەوی ڕابردوو درۆنێک لە ناوچەیەکی چۆلەوانی لە نزیک هەولێر کەوتووهتە خوارەوە. ئەم هێرشانەش لە لایەن هەندێ گرووپی سەر بە حەشدی شەعبی بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە ئەنجام دەدرێن و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکوومەتی فیدراڵی سنوورێک بۆ ئەم کارە تێکدەرانە دابنێن و ڕێکاری یاسایی بەرانبەر بە تاوانباران بگرنە بەر.

