zagros news agency

ڕووسیا: 94 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیامان خستە خوارەوە

شەممە، 5ـ7-2025، ئەرکانی گشتی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، فڕۆکەخانەی بۆریسۆگلێبسکیان لە ناوچەی ڤۆرۆنیج لە ڕووسیا بۆمباران کردووە، پشتڕاستی کردەوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کۆگایەکی بۆمب و فڕۆکەیەکی مەشق و ڕاهێنان بە کەوتوونەتە بەر هێرشەکە.
لەلایەکی دیکەوە دەزگای فڕۆکەوانی فیدراڵی ڕووسیا ڕاگرتنی گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی ئیژێڤسک و ئیڤانۆڤۆی ڕاگەیاند، ئەمەش بەهۆی پێشبینیەکانیان بۆ ئەگەری هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا.
لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، ئاشکرای کرد، 94 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیان لە ئاسمانی ناوچەکانی ڕووسیا خستووەتە خوارەوە.
پێنجشەممە 3ـی تەممووزی 2025، کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا (کرێملن) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا بە تەلەفۆن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا قسەی کردووە و تاوتوێی پێشهاتەکانیان لە ئێران، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنگی ئۆکرانیا کردووە.
لای خۆشییەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو، پێم وا نییە، ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا بیەوێت ئەو جەنگە ڕابگرێت، بۆیە زۆر نائومێد بووم.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێكخراوى شه‌فافییه‌تى نێوده‌وڵه‌تی: عێراق یه‌كێكه‌ له‌ وڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌كانى جیهان

سەڵاح

وەزیری داد بڕیارێکی تایبەت بە فەرمانبەرانی کوردستان ئاڕاستەی هەموو سەرۆکایەتییەکان کرد

سەڵاح

لە ئەمریکا ناوی چوار هەزار توشبووی ئاولەی مەیموونی تۆمار کراوە

سەڵاح