zagros news agency

بەریتانیا.. جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە

ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا بڵاویکردەوە، جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراو بە ‘ستراتوس’ بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، کە ئێستا ڕێژەیەکی بەرچاو لە بەریتانیا تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، شیکارییە جینیاتییەکانی ئەم دواییە دەریانخستووە، لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا جۆرەکانی XFG و XFG.3 نزیکەی 40%ی سەرجەم تووشبووەکانی کۆڤید-19ـی تۆمارکراویان پێکهێناوە، لەکاتێکدا لە مانگی ئایاردا تەنها 10% بووە.
شارەزایانی تەندروستی هۆشدارییان داوە، کە ڕەنگە ستراتۆس لە جۆرەکانی پێشووتر خێراتر بڵاوبێتەوە و بگوازرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: پلەکانی گەرما لە بەرزبوونەوەیەکی کەمدا جێگیر دەبن

سەڵاح

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ڕۆژی هەینی دواخرا

یاسین

کوردێک خۆی بۆ بەربژێریی هەڵبژارنی سەرۆک‌کۆماری ئێران ناونووس کرد

یاسین