zagros news agency

7900 کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن

 

بەگوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، 7900 کەس کێبرکێ لەسەر 329 کورسی داهاتووی پەرلەمان دەکەن، ئاماژەیە بەوەش داوە، ئەم ژمارەیە بەرزترین لە دوای 2003ەوە.

چاودێرانی هەڵبژاردن دەڵێن: ڕەنگە ئەم ژمارەیە زۆرەی کاندیدان نەتوانن خواستەکانی گەلی عێراق بەدی بهێنن، هەروەها دەبێتە هۆی پارچە پارچەبوونی دەنگی دەنگدەران و دەرفەت بۆ هێزە سیاسییە گەورەکان زیاتر دەڕەخسێنێت.

جاودێران جەختیش دەکەنەوە، کێبڕکێ و هەڵبژاردنی کاندید لەسەر بنەمای هۆز یان کەسایەتیی، بەبێ دیدگای نیشتمانی یان بەرنامەی کار، دامەزراوە یاساییەکان لاواز دەکات، وەک ئەوەی لە پێشوودا ڕوویداوە.

ڕوونیشیان کردەوە، زۆرینەی لیستە بەشداربووەکان پێشنیازی باشی ئابووری یان خزمەتگوزارییان نییە، لەکاتێکدا زۆرینەی کاندیدەکان پشت بە بەڵێنی جەماوەر دەبەستن، نەک پێشکەشکردنی بەرنامەی کار بۆ چارەکردنی قەیرانی وڵات.

چاودێران جەخت دەکەنەوە “سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکە تەنیا بەند نییە بە ژمارەی بەشداربووان یان ڕێژەی دەنگدان، بەڵکو بەندە بە ژینگەی یاسایی و ئەمنی کە دەنگی هاووڵاتیان لە زەوتکردن بپارێزێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەقی وتاری سەرۆک بارزانی له‌ کۆنگرەی یەکگرتنی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان

سەڵاح

‎بەئەگەرێكی زۆرەوە سبەی یان دووسبەی مووچە لە بەغداوە دەگات

گوران

تەرمی ئافرەتێك لە زێی گەورە دۆزرایەوە

گوران