zagros news agency

جێگری سکرتێری گشتیی حزبوڵڵا: ئامادەی ئاشتیین، بەڵام پێش کشانەوەی ئیسرائیل چەک دانانێین

 

نەعیم قاسم، جێگری سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی ڕایگەیاند، وەک حزبوڵڵا هەروەک چۆن بۆ ڕووبەڕووبوونەوە ئامادەن، ئاوهاش ئامادەی ئاشتین، بەڵام جەختی کردەوە کە نابێت داوا لە حزبوڵڵا بکرێت پێش کشانەوەی تەواوەتیی ئیسرائیل لە خاکی لوبنان، چەکەکانی دابنێت.

نەعیم قاسم لە لێدوانێکدا گوتی: “پێش کشانەوەی ئیسرائیل لە خاکی لوبنان، با کەس داوای چەکدانان لە حزبوڵڵا نەکات.” هەروەها گوتیشی، هەڕەشەکردن وا ناکات ئەوان خۆیان بەدەستەوە بدەن و ئێستا لەبەردەم دوو قۆناغی گرنگدان کە بریتین لە “گەیشتن بە ڕێککەوتن و پاشان جێبەجێکردنی بڕیاری ١٧٠١.”

شایەنی گوتنە، بڕیاری ١٧٠١ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠٠٦ و بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا دەرچوو. بڕیارەکە داوای کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە لوبنان و چەککردنی هەموو میلیشیاکانی ئەو وڵاتە دەکات، جگە لە سوپای فەرمیی لوبنان.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌رێ بنیاتى بۆ چێكرنا رێكا گه‌لیێ باڵندا – پرا سیدا و چه‌ند پرۆژێن دى هاته‌ دانان

سەڵاح

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ جه‌ژنى پيرۆزى قوربان

یاسین

دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرۆک وەزیران و ئیپراتۆری ژاپۆن کۆدەبێتەوە

سەڵاح