zagros news agency

ئاژانسی زاگرۆس زانیاری گرنگ له‌سه‌ر سەردانی شاندێكی باڵای سیاسی كوردستان بۆ فه‌ره‌نسا ئاشكرا ده‌كات

 

به‌پێی زانیاری ئاژانسی زاگرۆس، شاندێكی باڵای سیاسی له‌ كوردستان له‌نزیكترین كاتدا سه‌ردانی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن و ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ كردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كێكه‌ به‌ناوی پێشمه‌رگه‌.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مرۆ 17ی4ی2025 بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “به‌لێ له‌م نزیكانه‌ شاندێكی باڵای سیاسی كوردستان ده‌چێته‌ فه‌ره‌نسا به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی شه‌قامی پێشمه‌رگه‌ كه‌ ئه‌و شه‌قامه‌ ناسراوه‌ له‌فه‌ره‌نسا و پێشی شه‌قامه‌كه‌ش پاركێكی گه‌وره‌ هه‌یه‌”.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: خه‌ریكی ئاماده‌كارین به‌مه‌به‌ستی دانانی كاتێك بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ چل و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

یاسین

داوای بەستنی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە پەرلەمانی عێراق دەکرێت

سەڵاح

کاردیناڵ “ساکۆ” پێشوازی لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.

دڵشاد