zagros news agency

واشنتن پۆست: هێرش کراوەتە سەر زیندانی ئێڤین و زیانێکی زۆری پێ گەیشتووە

 

ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکایی، بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی سەتەلایتی، زیانە بەرفراوانەکانی زیندانی ئێڤینی تارانی دوای هێرشەکانی خستووەتە ڕوو و ئاشکرای کردووە کە لانی کەم ١٧ باڵەخانە زیانیان پێ گەیشتووە یان بەتەواوی ڕووخاون.

ڕۆژنامەکە دەڵێت، مەودا و شێوازی زیانەکان ئەوە دەردەخات هێرشەکە لە چەند قۆناغێکی جیاوازدا ئەنجام دراوە.

شیکەرەوەیەکی ڕۆژنامەکە پێی وایە، ئامانجی هێرشەکە کردنەوەی دەروازەکانی باکوور و باشووری زیندانەکە و کوشتنی کارمەندانی زیندانەکە بووە.

چەند ڕۆژێک دوای هێرشەکە، بەرپرسانی ئێرانی ڕایانگەیاندبوو کە لەو هێرشەدا ٧١ کەس لەناو زیندانی ئێڤین و دەوروبەریدا کوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاکان فیدان: سووریا په‌یوەندییەکانی لەگەڵ تورکیادا ئاسایی ناکاتەوە

سەڵاح

وەزارەتی بەرگری سووریا: هێرشێکی پاشماوەکانی ئەسەدمان پوچەڵ کردەوە

سەڵاح

دەست بەسەر دوو تۆن ماددەی هۆشبەردا گیرا

سەڵاح