ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکایی، بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی سەتەلایتی، زیانە بەرفراوانەکانی زیندانی ئێڤینی تارانی دوای هێرشەکانی خستووەتە ڕوو و ئاشکرای کردووە کە لانی کەم ١٧ باڵەخانە زیانیان پێ گەیشتووە یان بەتەواوی ڕووخاون.
ڕۆژنامەکە دەڵێت، مەودا و شێوازی زیانەکان ئەوە دەردەخات هێرشەکە لە چەند قۆناغێکی جیاوازدا ئەنجام دراوە.
شیکەرەوەیەکی ڕۆژنامەکە پێی وایە، ئامانجی هێرشەکە کردنەوەی دەروازەکانی باکوور و باشووری زیندانەکە و کوشتنی کارمەندانی زیندانەکە بووە.
چەند ڕۆژێک دوای هێرشەکە، بەرپرسانی ئێرانی ڕایانگەیاندبوو کە لەو هێرشەدا ٧١ کەس لەناو زیندانی ئێڤین و دەوروبەریدا کوژراون.

