zagros news agency

لوبنان: زیاتر لە ١١ هەزار پەنابەری سووریایی بۆ گەڕانەوە ناویان تۆمار کردووە

 

حەنین ئەلسەید، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی لوبنان ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانێکی نوێدا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشتیوانیی دارایی دەکرێت، هەزاران پەنابەری سووریایی لەم هەفتەیەدا دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.
وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی لوبنان گوتیشی، تا ئێستا زیاتر لە ١١ هەزار پەنابەری سووریایی ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە تۆمار کردووە.
ئەلسەید ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ دابینکردنی خەرجیی گواستنەوە، هەر کەسێک بگەڕێتەوە ١٠٠ دۆلار و هەر خێزانێکیش ٤٠٠ دۆلاری پێ دەدرێت و لەسەر سنووریش هیچ ڕسووماتێکیان لێ وەرناگیرێت.
ئامانجی ئەم پلانە گەڕاندنەوەی نزیکەی ٢٠٠ بۆ ٤٠٠ هەزار پەنابەری سووریاییە، بەتایبەتی ئەو کەسانەی لە کەمپە نافەرمییەکاندا نیشتەجێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دادی تورکیا: لە ٣٣ شاردا ٩٧ کەس لەسەر سووتانی دارستانەکان دەستگیر کراون

یاسین

سەرۆک بارزانی بەشداریی کۆنگرەی پزیشکی میزۆپۆتامیای کرد

سەڵاح

یەکەمین فێستیڤاڵی پەتاتە لە دهۆک بەڕێوەدەچێت

سەڵاح