zagros news agency

 

ڕۆژی پێنجشەممە، پەرلەمانتارانی ئەورووپا لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا، بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیەکیان بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، ڕەت کردەوە.
ئەمە یەکەم جار بوو خاتوو ڤۆن دێر لاین لەدوای هەڵبژاردنی لە ساڵی ٢٠١٩ەوە، ڕووبەڕووی پڕۆژەیەکی لەم شێوەیە ببێتەوە. لە کۆی ٥٥٣ دەنگ، ٣٦٠ پەرلەمانتار دژی لێسەندنەوەی متمانە و ١٧٥ پەرلەمانتاریش لەگەڵی بوون، هاوکات ١٨ پەرلەمانتاریش دەنگیان نەدا.
پڕۆژەکە لەلایەن پارتە ڕاستڕەوە توندڕەوەکانی پەرلەمانەوە پێشکەش کرابوو، بەڵام بەڕێوەچوونی دەنگدانەکە وەک نیشانەیەک لە ناڕەزایەتیی زیاتری پەرلەمانتاران بەرانبەر بە کارەکانی سەرۆکی کۆمیسیۆن لێک دەدرێتەوە.
ڕەخنەگران ڤۆن دێر لاین بە نەبوونی شەفافیەت، کۆکردنەوەی دەسەڵات و مەیلی بەرەو سیاسەتی ڕاستڕەوانە تۆمەتبار دەکەن، بەتایبەتیش لە دۆسیەکانی کۆچ و “ڕێککەوتنی سەوزی ئەورووپا”دا، کە بووەتە هۆی نیگەرانیی باڵی چەپ و لیبڕاڵەکان؛ ئەو لایەنانەی ساڵی ڕابردوو ڕۆڵی سەرەکییان لە دووبارە هەڵبژاردنەوەیدا هەبوو.
هەرچەندە ئەم باڵانە پشتگیریی ئاشکرایان لە پڕۆژەکە نەکرد، بەڵام دەرفەتەکەیان بۆ گەیاندنی ڕەخنەکانیان قۆستەوە و داوایان کرد سەرۆکی کۆمیسیۆن بگەڕێتەوە سەر هەڵوێستە میانڕەوەکانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کۆتایی بە پشتگیری windows 10 هێنا

یاسین

قوتابیان بایکۆتی هۆڵی تاقیکردنەوەی زانکۆی کەرکوکیان کرد

سەڵاح

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: رەزامەندیی لەسەر خانەنشینكردنی سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی درا

سەڵاح