zagros news agency

ناسا زیاتر لە دوو هەزار کارمەندی پسپۆڕ و شارەزای خۆی دەردەکات

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری “پۆلیتیکۆ”، ئاژانسی بۆشاییی ئاسمانیی ئەمریکا (ناسا) لە چوارچێوەی پلانێکی بەرفراوان بۆ کەمکردنەوەی کارمەندان، بڕیارە دەستبەرداری لانی کەم ٢١٤٥ کارمەندی باڵا و پسپۆڕی خۆی ببێت.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە حکوومەتی ئەمریکا لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٦دا پێشنیازی کەمکردنەوەی بودجەی ناسای بە ڕێژەی ٢٥٪ و سڕینەوەی زیاتر لە ٥٠٠٠ هەلی کاری کردووە.
ئەگەر کۆنگرێس ئەم پڕۆژەیاسایە پەسەند بکات، ناسا ناچار دەبێت بە کەمترین بودجە و هێزی مرۆیی لە شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە درێژە بە کارەکانی بدات.
شارەزایان هۆشداری دەدەن، ئەم کەمکردنەوانە نەک تەنیا کاریگەریی نەرێنی لەسەر پڕۆگرامەکانی گەڕان و دۆزینەوە لە بۆشاییی ئاسماندا دەبێت، بەڵکوو پێگەی جیهانیی ئەمریکاش لە بواری تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی بۆشاییی ئاسماندا دەخاتە مەترسییەوە. بە گوتەی شیکارکەران، دەرکردنی هێزی کارامە و خاوەن ئەزموون، ناسا لە دەیان ساڵ زانست و شارەزاییی بێهاوتا بێبەش دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

منارەی چۆلی نۆژەن دەکرێتەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پڕۆژەی دووسایدی ڕێگەی( سپیلک-خەلیفان )ی کردەوە

یاسین

زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت

سەڵاح