zagros news agency

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هێزی سەربازی و لۆجستیی نوێی گەیاندە ڕۆژئاوای کوردستان

 

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو فڕۆکەیەکی بارهەڵگری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بنکەی ئاسمانیی خەراب جیر لە شارۆچکەی ڕمێلان لە ڕۆژئاوای کوردستان نیشتووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگە، فڕۆکەکە کەلوپەلی سەربازی، لۆجستی و ئامێری ئەلیکترۆنیی پێ بووە و لە بنکەکەدا داگیراوە. لە کاتی نیشتنەوەی فڕۆکەکەدا، ژمارەیەک هێلیکۆپتەریش بە ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕاونەتەوە و چاودێریی دۆخەکەیان کردووە.
بنکەی خەراب جیر یەکێکە لە بنکە ستراتیژی و گرنگەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان و بەردەوام بۆ گواستنەوەی هێز و پێداویستیی سەربازی بەکار دەهێنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران لە بەرانبەر وەرگرتنەوەی زیندانیەکدا دوو کەسی سویدیی لە زیندان ئازاد کرد

یاسین

لە ئێران لەبەر خراپی کەش‌وهەوا هوشداری درایە شاخەوانان

سەڵاح

کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی دەستگیر کرا

یاسین