جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و چه‌ك دانانی په‌كه‌كه ده‌كات و ئه‌وه به‌هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بینێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی باشووری كوردستان.
سه‌گڤان سندی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “دوای پرۆژه‌ی چه‌ك دانانی په‌كه‌كه باشووری كوردستان ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه چونكه پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی 500 گوند ده‌ستپێده‌كات كه‌به‌هۆی شه‌ره‌وه وێران بوون و ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێم فراوانتر ده‌بێت به‌پێی ناوچه‌ی جوگرافی هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە چارەسەرکردنی پرۆسەی ئاشتی و هیوادارین کوردستان ببێتە نموونەیەکی جوان بۆ هەموو جیهان هیوادارین کوردستان ببێتە نموونەیەکی جوان بۆ هەموو جیهان، واز لە زمانی زبر و یەکتر شکاندن بهێنین.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە بەرەوپێشچوونی پێڤاژووی ئاشتی، لە ساڵی 2013، سەرۆک بارزانی دەستپێشخەری کرد هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی گرنگن نه‌ك له توركیا له هه‌موو ناوچه‌كه به‌بێ سه‌رۆك بارزانیش هیچ هه‌نگاوێكی پرۆسه‌ی ئاشتی به‌رێوه‌ناچێت و دووساڵ زیاترە هەرێمی کوردستان بەشێوەی دیپلۆماسی ڕۆڵێکی بەرچاوی بینیوە و بەردەوامیشە، دەمانەوێت بۆ هەموو لایەک ئاشکرا بکەین کە کورد لایەنی ئاشتی و سەقامگیرییە بۆ ناوچەکە.

