ئەمەش دەقی فەتواکەیە:
ئەنجومەنی باڵای فەتوا: حوكمی بۆ نووسینی نامه‌ی ماسته‌رو تێزی دكتۆرا به پاره‌و به‌كرێدانی بڕوانامه‌ی باڵا رووندەکاتەوە
قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه. وبعد:
ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به حوكمی بۆ نووسینی (نامه‌ی ماسته‌رو تێزی دكتۆرا) بۆ قوتابیانی ماسته‌رو دكتۆرا له‌لایه‌ن كه‌سێكی شاره‌زا به‌رامبه‌ر به بڕێك پاره، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به به‌كرێدانی بڕوانامه‌ی باڵا به مه‌به‌ستی كردنه‌وه یان ڕایی كردنی كاری زانكۆ ئه‌هلییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 1/7/2025ز به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
1ـ تایپ كردن یان كاری ڕێكخستنی (تصمیم) نامه‌ی ماسته‌رو تێزی دكتۆرا، یان په‌یدا كردن و پێدانی سه‌رچاوه‌ی په‌یوه‌ست به بابه‌ته‌كه به‌رامبه‌ر بڕێك پاره له‌ڕوی شه‌رعییه‌وه كارێكی دروسته، به‌ڵام نووسینی زانستی بابه‌ته‌كه و ڕێكخستنی به بێ به‌رامبه‌ر یان به‌رامبه‌ر به بڕێک پاره‌ی دیاریكراو كارێكی ناشه‌رعییه، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م كاره ده‌كات یارمه‌تیده‌ره له‌سه‌ر غه‌ش و ناپاكی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌یه‌كی باڵا له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه شایسته‌ی ئه‌و بڕوانامه‌یه نییه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ) سورة المائدة من الآية: 2. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به قوتابییه‌كه‌ش غه‌ش و ناپاكییه و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌یه‌كه به ته‌زویرو ئه‌م كاره‌شی كاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر هه‌ر رزق و پاره‌یه‌ك كه له داهاتوودا ده‌ستی ده‌كه‌وێت به هۆی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌یه‌وه پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: ( من غش فلیس منی) رواه مسلم عن أبی هریره (رضي الله عنه).
2ـ به‌كرێدانی بڕوانامه‌ی باڵا به مه‌به‌ستی ڕایی كردنی كاری زانكۆ ئه‌هلییه‌كان؛ به بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌كه هیچ ده‌وام و كارێك ئه‌نجام بدات ئه‌ویش دروست نییه، چونكه ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ی گه‌نده‌ڵی و غه‌ش و دامه‌زراندنی زانكۆی بێ كوالێت و ده‌رچواندنی قوتابی بێ زانست و زانیاری، خاوه‌ن بڕوانامه‌كه‌ش پاره‌یه‌ك وه‌رده‌كرێت به‌بێ ماندووبوون و سه‌رفكردنی هیچ جوهدێك وه‌ك ده‌رس گوتنه‌وه، راوێژی زانستی، به‌شداری كردن له لێژنەکانی زانستی، كۆنفراس..هتد.
والله تعالى أعلم
وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
6/ محرم/1447ه = 1/7/2025م = 10/پوشپه‌ڕ 2725ك


